Biography

سروه عثمان حمه حمه رحیم ناسراو به (مهربان) له دایک بووی ساڵی 1972 شاری سلێمانی، خوێندنی سەرەتایی و ناوە­ندی و دواناوە­ندیم له وڵاتی ئێران تەواو کردوه. له ساڵی 1998 له بەشی زمانی فارسی/ زانکۆی سەلاحەددین دەستم بە خوێندن کردوە و له ساڵی 2002 بروانامە­ی بەکالۆریۆسم به پلەی زۆرباشه له کۆلێژی ئاداب بەدەست هێناوه و لە هەمان ساڵ دا لە کۆلێژ ئاداب وەک فەرمانبەر لە بەشی زمانی فارسی دەست بەکاربووم. له ساڵی 2013 بڕوانامە­ی ماستەرم له زانکۆی تهران له وڵاتی ئێران به پلەی باشترین و له ساڵی 2018 بروانامە­ی دکتورام به پلە­ی باشترین له هەمان زانکۆ به دەست هێناوه. پسپۆری گشتیم زمان و ئەدەبی فارسی  و پسپوری ورد من ئەدەبیاتی (عرفان)ـه. پاش تەواو کردنی خولی سەنتەری زمان و پیداگۆجی نازناوی زانستیم وە­رگرتوه و دە­ستم به وانه وتنەوه کردوه له بەشەکانی زمانی کوردی، وانەی زمانی فارسی به قوتابیانی قۆناغی سێیەم و له بە­شی ئینگلیزی و تورکی وانەی کۆردۆڵۆجی به قوتابیانی قۆناغی یەکەم.

ئەرکی ئیداری : لە بەشی زمانی فارسی وەکو فەرمانبەری بەش، لە نوسینگەی ڕاگری کۆلێژ لە ئەرکی بەرپرسی نووسینگە و خامەی نهینی، لە نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، وەک بەرپرس و سکرتیری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بەرپرسی ئامار و ئای تی لە کۆلێژ، له سەر داواکاری بە­ریزان راگر و یاریدەدە­ری راگری زمان ئە­رکی بریاردە­ری بە­شی زمانی ئینگلیزیم پێ ڕاسپیرردرا، چەندین جار لە لیژنەی تاقیکردنەوەکان کۆتایی، لیژنەی کونترۆل بەشدار بووم و له ئیستا دا وە­ک بەرپرسی کتیبخانەی کولیژ بەردەوامم له خزمەتکردن له کولیژەکە­م بە شانازییەوە.....