Biography

 لە ساڵی ٢٠٠٢/٢٠٠٣ خوێندنی بەکالۆریۆسم لە بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەددین تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦/٢٠٠٧ بۆ جاری دووەم خوێندنی بەکالۆریۆسم لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەددین بە پلەی زۆرباش تەواوکردووە ، لەسەر ئاستی کۆلێژی ئاداب یەکەم بووم ، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستم بە خوێندنی ماستەر لە هەمان زانکۆ کرد و لە ساڵی ٢٠١١ پلەی ماستەرم لە بواری کۆمەڵناسی پەروەردەیی  بەدەست هێنا ، لە ساڵی ٢٠١١ نازناوی زانستیم وەک مامۆستای یاریدەدەر وەرگرتوە . دواتر لە بەشەکانی دەروونزانی و کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران بۆ ماوەی حەوت ساڵ وانەکانی تیۆرییەکانی کەسایەتی و فەلسەفەی پەروەردە و دەروونزانی کۆمەڵایەتی و تیۆرییە هاوجەرخەکانی کۆمەڵناسیم ووتۆتەوە . لە ساڵی ٢٠١٧ وە ئەندامئ دەستەی وانە ووتنەوەم لە بەشی پەروەردەی تایبەتی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین .دبلۆمی ئەکادیمیم لە زانکۆ عەین شەمس لە وولاتی مسر هەیە لە بواری دەستنیشانکردن و ڕاهێنان و دانانی بەرنامەی چارەسەری لە بواری شڵەژانی ئۆتیزم هەیە لە ساڵی ٢٠٢١، ئێستا قوتابی دکتۆرام لە پسپۆری شڵەژانەکانی ئۆتیزم لە بەشی پەروەردەی تایبەت .