Biography

من سۆران مامند بدالله  ماموستا لەبەشى كوردى، کۆلیژى زمان لەسالَى 2005 -2006 بەكالۆریۆسم  لەزمان و ئەدەبى كوردى زانكوى سەلاحەدين –کۆلیژى زمان  وەرگرتووەبەپلەى دووەم لە2009 وەكو موعيد دامەزراوم لەهەمان کۆلیژ، وە لەساڵى 2012 ـ 2013 لەخوێندنى ماستەر لەکۆلیژى زمان لەپسپۆرى ئەدەبى كوردى  وەرگيرام ، لە ساڵى2014 بڕوانامەى ماستەرم بە پلەى نایاب وەرگرتووە لەکۆلیژى زمان ،پاش ماستەر بۆ ماوەى دوو ساڵ وانەى كوردۆلۆژيم  گوتوتەوە لەکۆلیژى ئاداب و هونەرەجوانەکان، لەساڵى2015 نازناوى زانستيم وەرگرت،ناونيشانم بوو  بەمامۆستاى ياريدەدەر . وە لەساڵى 2016-2017 لە دکتۆراى ئەدەب وەرگیراوم لە زانکۆى سەلاحەین بەشى کوردى، لە رێکەوتى 6/12/2022 بڕوانامەى دکتۆرام بە پلەى نایاب وەرگرتوە. بابەتى ئەدەبى فۆلکلۆر و گفتوگۆى ئەكاديمى بەقۆناغى يەكى بەشى كوردى و رێبازەئەدەبييەكان بەقۆناغى سێیەم كوردى، رەخنەو ئەمەش جگەلەبەشداريكردنى چەندين سمينار و وۆرك شۆپ. هەروەها بۆ ماوەى (5) ساڵە وانە(ئە.هاوچەرخ و ئە. فۆلكلۆر و وەرگرتن ودارشتنم، رێبازە ئەدەبیەکان)،لە کۆلیژى لەپەروەردەى مەخمور دەليمەوە.

بە درێژایى کارکردنم لەماوەى ئەم 13 ساڵەى ئەم پۆستە ئیداریانەم بەڕێوەبردووە:

١- بەرپرسى خۆیەتى کۆلێژ

٢- بەرپرسى ئامارو ئایتى

٣- بەرپرسی تۆمار

٤- بڕیاردەرى بەش .... چەندین پۆستى کاتى لە هۆبە و شوێنەجیاجیاکانى کۆلیژ.