Biography
د. سۆران بهاءالدین عزالدین
مامۆستا لە بەشی کوردیی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر.
له ساڵی 2004-2008 قوتابی به‌شی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بووه، پاشان له هه‌مان كۆلێژ بووه‌ته موعید.
له ساڵی 2012-2014 قوتابی ماسته‌ر بووه له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی له سه‌ر (ده‌قاوێزان له شیعره كوردییه‌كانی (مه‌حوی) دا) بووه، پاشان نازناوی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)ی وه‌رگرتووه، لە ساڵی 2019 نازناوی (مامۆستا)ی وه‌رگرتووه.
له ساڵی 2019-2023 قوتابی دکتۆرا بووە، له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، نامەی دکتۆراکەی بە پلەی نایاب پەسندکراوە، بە ناونیشانی (جیهانبینیی سالم لە شیعرە کوردییەکانیدا) .
له كۆلیژی زمان وانه‌ی: ئه‌ده‌بی كۆنی كوردی ، ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری ، ئه‌ده‌بی رۆژنامه‌گه‌ری و میدیاناسی ، گەشەپێدانی مرۆیی گوتووه‌ته‌وه، پێشتریش بۆ ماوەی 4 ساڵ لە 2009-2013، وەکو وانەبێژ، وانەی کوردی بە قوتابیانی ئامادەیی گوتووەتەوە.
له ساڵی 2006 ه‌وه كاری رۆژنامه‌گەری ده‌كات و ئەزموونی کارکردنی لە رۆژنامە و تەلەفزیۆن و رادیۆ و دیجیتاڵ میدیا هەیە، لە میدیا دیارەکانی هەرێمی کوردستان کاری کردووە.