Biography

تانيا نورالدين صابر , لەدایكبووی 1984 لەشاری هەولێر گەڕەكی برایەتی، خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیم لە ئامادەیی چوارچرا تەواو كردووە، ساڵی 2005-2006 بڕوانامەی بەكالۆریۆسم لەزانكۆی سەلاحەدین كۆلیژی پەروەردەیی بنەڕەتی بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان، پاشان لە ساڵی 2011-2012 بڕوانامەی ماستەرم لەزانكۆی سلێمانی كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی -بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان لەپسپۆڕی رێگاكانی وانەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بەدەست هێناوە، لە ساڵی خوێندنی (2010-2011) تا ساڵی خوێندنی (2017-2018 ) بەرپرسی یەكەی تۆماری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بووم .لە ساڵی خوێندنی (2015-2016) لە خوێندنی ( دكتۆرا ) وەرگیرام لە زانكۆی سەلاحەددین -كۆلێژی پەروەردە-بەشی زانستە پەروەردەیی و دەروونیەكان .

لە ساڵی خوێندنی ( 2019-2020) خوێندنی دكتۆرام تەواو كرد و نازناوی ( مامۆستا ) م وەرگرت لە پلەی زانستیمدا .