Biography

من وەکو مامۆستایەک ڕۆژانە كاروبارەکانی سەر شانى خۆم بە چاكترين شێوە زۆر بە ڕێکو پێکی ئەنجام دەدەم بەو هیوایەی نەوەیەکی تێگەیشتوو پێبگەیەنم بۆ خزمەت كردنى كوردو كوردستان وئاوەدان كردنەوەی قوتابخانەکانی كوردستان بە پێگەیاندنی مامۆستای بەتواناو لێهاتوو لە بوارى پسپۆری خۆیاندا.

جێگای ئاماژە پێکردنە دەست خۆشی لە دامەزراندنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری دەکەم بۆ ئەوەی بەراوردێک هەبێت لە نێوان مامۆستای لێهاتوو ولێنەهاتوو بەڵام لە هەمان كاتدا داوا دەکەم لە وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا كە جەختێکی تەواو بکاتە سەر قوتابيان بۆ ئەوەی ئەرکی سەر شانيان بە ئەنجام بگەیەنن بۆ ئەوەی ئاستی خوێندن بەرەو پێش بڕوات چونکە ئاستى خوێندن بە گشتى ڕۆژ لە دواى ڕۆژ زياتر دادەبەزێت لە كوردستان بۆیە داواكارم كە لێژنەیەک پێک بهێنرێت بە مەبەستی هاندانى قوتابيان وبەدوداچوونیان لە هەموو بوارەکان

 Ø¨Û• ئومێدی بەرەو Ù¾ÛŽØ´ بردنی زانست