Biography

کورتەیەک دەربارەى / چیایى کمال سعدى

مامۆستا لەبەشى موزیکى کۆلێژى هونەرە جوانەکان

دەست پێکى خوێندنى سەرەتایى وناوەندى لەشارى هەولێر دەست پێکردووە، دواى تەواوکردنى قۆناغى ناوەندى ، داواکارى بۆ پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى هەولێر بەشى موزیک پێشکەشکردووە و لەساڵى ١٩٩٧ لەم پەیمانگەیە چاوپێکەوتنى توانستى هونەرى موزیک ئەنجام دەدات و وەک فێرخوازێکى سەرکەوتوو دەست بەخوێندن دەکات، بەهۆى خۆشەویستى بۆ ئامێرى موزیکى عود وخولیاى بۆ ئەم ئامێرە پێنج ساڵى پەیمانگەى هونەرەجوانەکان بۆ فێربوونى ئەم ئامێرە موزیکیە تەرخان دەکات و پسپۆڕى وردى لێ بەدەست دەهێنێت.

دواتر لەساڵى ٢٠٠١ دەبێت بەمامۆستاى هونەرى لە قوتابخانەى ڕێبەرى سەرەتایى لەقەزاى خەبات، و دووساڵ بەردەوام دەبێت و بەشدارى زۆرترین چالاکى هونەرى دەکات و چەندین سوپاس و پێزانین بەدەست دەهێنێت.

لەساڵى ٢٠٠٤ لەگەڵ کردنەوەى کۆلێژى هونەرە جوانەکان بەشى موزیک لە زانکۆى سەڵاحەددین وەرگیراوە و توانیویەتى چوار ساڵى کۆلێژ بەسەرکەوتوویى تەواو بکات و لەڕیزبەندى قوتابیانى پێشەنگ بێت.

لەساڵى  ٢٠٠٨ بوە بەمامۆستا لەپەیمانگەى هونەرە جوانەکانى هەولێر بەشى موزیک و وەک بڕیاردەرى بەش تاساڵى ٢٠٠٩ بەردەوام بووە.

ساڵى ٢٠٠٩ لەبەر پێویستى بەشى موزیک لەکۆلێژى هونەرە جوانەکان داواکراوە وەک موعید وانەى پڕاکتیکى بڵێتەوە و ڕاژەکەى گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و کاروبارى زانستى، بەردەوام بوو لەم کۆلێژە وبەشداری کاراى لەگشت کار و چالاکیەکانى ئەم کۆلێژە کردووە و زۆرترین سوپاس و پێزانینى بەدەست هێناوە.

لەساڵى ٢٠١١ توانى وەک یەکەم کاندید لەبوارى خوێندنى باڵاى ماستەر لەبوارى موزیک وەرگیراوە و بەسەرکەوتوویى بڕوانامەى ماستەرى لەزانستى موزیک وەرگرتووە، بەشدارى لەخولى ڕێگاکانى وانە وتنەوە کردووە وبەسەرکەوتوویى تەواویکردووە، دواتر وەک مامۆستاى یاریدەدەر بەردەوام بووە لەخزمەتکردنى بوارى زانستى و هونەرى وئەکادیمى لە کۆلێژى هونەرە جوانەکان بەشى موزیک وزۆرترین بابەتى پڕاکتیکى و تیۆرى وتۆتەوە و میتۆدى مێژووى موزیکى جیهانى بۆ قۆناغەکانى یەکەم و دووەمى کۆلێژى هونەرە جوانەکان بەشى موزیک داناوە و میتۆدەکە بەفەرمى لەلایەن پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى (هەولێر، کۆیە، کەرکوک، کفرى، ڕانیە) هەروەها (پەیمانگەى هونەرەجوانەکانى لاوکى ناحکومى) وەرگیراوە و وەک میتۆدێکى زانستى کارى لەسەر دەکرێت ودەخوێندرێت.

لەساڵى ٢٠٢٠ وەک یەکەم کاندیدى خوێندنى باڵاى دکتۆرا لەبوارى موزیک وەرگیراوە وکۆڕستى ئامادەکارى و گشت قۆناغەکانى تەواوکردنى ئەم قۆناغەى بەسەرکەوتوویى تەواوکردووە وئێستا کەساڵى ٢٠٢٣ یە خەریکى دوا بەشەکانى نویسنەوەى نامەى دکتۆراکەیەتى بەناونیشانى ( گۆرانى و موزیک وبەکارهێنانیان لەپڕۆسەى پەروەردە وفێرکردن لەقوتابخانە سەرەتاییەکانى شارى هەولێر).  

 

بدأ تعليمه الابتدائي والثانوي في مدينة أربيل ، بعد الانتهاء من المرحلة المتوسطة ، تقدم بطلب للالتحاق بمعهد أربيل للفنون الجميلة ، وفي عام 1997 ، أجرى مقابلة في مجال الموسيقى وبدأ الدراسة كطالب ناجح.

ثم في عام 2001 أصبح مدرسا للفنون في مدرسة الابتدائية في مديرية خبات واستمر لمدة عامين وشارك في أكثر الأنشطة الفنية ونال الكثير من الشكر والتقدير.

في عام 2004 ، مع افتتاح كلية الفنون الجميلة ، تم قبوله بالقسم الموسيقى في جامعة صلاح الدين وتمكن من إكمال أربع سنوات من الكلية بنجاح وأصبح طالبا اوائل.

في عام 2008 ، أصبح مدرسا في معهد أربيل للفنون الجميلة واستمر كامقرار حتى عام 2009 ، وفي عام 2009 ، بسبب حاجة قسم الموسيقى في كلية الفنون الجميلة ، طلب منه يدريس دروس عملية كمعيد ، وتم نقل خدمته إلى وزارة التعليم العالي والشؤون العلمية. واصل هذه الكلية وشارك بنشاط في جميع أنشطة هذه الكلية ونال أكبر قدر من الشكر والتقدير.

في عام 2011 ، حصل على قبولها المرشح الأول في مجال التعليم العالي في مجال الموسيقى وحصل بنجاح على درجة الماجستير في علوم الموسيقى ، وشارك في دورات التدريس وأكملها بنجاح.

وحصل على لقب مدرس مساعد ، واصل العمل في مجال العلوم والفنون وأكاديمية في كلية الفنون الجميلة ، وقسم الموسيقى ، ودرست المواد عملية والنظرية ، ووضع منهج التاريخ الموسيقى العالمية للمرحلتين الأولى والثانية من كلية الفنون الجميلة. وهو مقبول رسميا من قبل معهد الفنون الجميلة (أربيل، كويسنجق، كركوك، كفري، ررانية) وكذلك معهد فنون الجميلة لاوك الاهلية ويتم دراسته كمنهج علمي.

في عام 2020 ، تم قبوله كأول مرشح لدرجة الدكتوراه في الموسيقى وأكمل بنجاح الكورسات التحضيرية وجميع مراحل إكمال هذه المرحلة.

الآن في عام 2023 ، يكتب الأجزاء الأخيرة من رسالة الدكتوراه بعنوان "اغانى والموسيقى واستخداماتهما في عملية التعليم والتدريس في مدارس أربيل الابتدائية".

He started his primary and secondary education in Erbil city، after completing the middle stage، he applied for the Erbil Institute of Fine Arts، and in 1997، he conducted a music art interview and started studying as a successful student.

Then in 2001، he became a teacher of art at the Primary Leadership School in Khabat District، and continued for two years and participated in the most artistic activity and earned many thanks and appreciations.

In 2004، with the opening of the College of Fine Arts، the music department was accepted at the University of Salah al-Din and was able to successfully complete four years of college and become a leading student.

In 2008، he became a teacher at the Erbil Institute of Fine Arts and continued as a decision-maker until 2009.

In 2009، due to the need of the music department in the College of Fine Arts، he was asked to teach practical lessons as mu'id، and his service was transferred to the Ministry of Higher Education and Scientific Affairs. He continued this college and participated actively in all the activities of this college and received the most praise and appreciation.

In 2011، he was awarded as the first candidate in the field of higher education in the field of music and successfully received a master's degree in music science، participated in the courses of teaching and completed it successfully. Then as an assistant teacher، he continued to serve in the field of science and art and an academy in the College of Fine Arts، the music department، the most practical subjects and theory، and he set the history of world music for the first and second stages of the College of Fine Arts. It is officially accepted by the Institute of Fine Arts (Erbil، Koya، Kirkuk، Kfri، Rania) as well as the Non-Governmental Young Institute of Fine Arts and is being studied as a scientific method.

In 2020، he was accepted as the first candidate for the doctoral degree in music and has successfully completed the preparatory course and all the stages of completing this stage.