Biography

پوخته‌ى ژیانى زانستى ئیدریس عه‌بدوڵڵا     

(پ.ى. د. ئیدریس عه‌بدوڵڵا مسته‌فا)  

ـ له‌دایكبووى 29ى 11ى 1970مه‌ له‌ شارى هه‌ولێر.  ـ له‌ 15/9/2005 گفتوگۆى نامه‌ى ماسته‌ره‌كه‌م كردووه‌ به‌ ناونیشانى (قۆناغى پێش ڕۆمانسیزمى شیعرى كوردى 1851ـ 1921) و له‌ 5/2/2006 ناسناوى زانستى (مامۆستاى یاریده‌ده‌ر)م وه‌رگرتووه‌.  ـ له‌ 20/9/2010 گفتوگۆى نامه‌ى دكتۆراكه‌م كردووه‌، به‌ ناونیشانى (لایه‌نه‌ ڕه‌وانبێژییه‌كان له‌ شیعرى كلاسیكى كوردى به‌ نمونه‌ى حه‌مدى و حاجى قادرى كۆیی) و له‌ 28/11/2010 ناسناوى زانستیم بۆ (مامۆستا) به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.  ـ له‌ 29/11/2014 به‌ هۆى پێشكه‌شكردنى 3 توێژینه‌وه‌، ناسناوى زانستیم بۆ (پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر) به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.  پسپۆڕى وردم ڕه‌وانبێژى (به‌لاغه‌)یه‌و ده‌رسه‌كانى (فه‌لسه‌فه‌ى ڕه‌وانبێژى) له‌ دكتۆراو ده‌رسه‌كانى (ده‌قناسى و فه‌لسه‌فه‌ى جوانى) له‌ قۆناغى ماسته‌ر و ده‌رسه‌كانى (شارستانیه‌تى كورد و ڕه‌وانبێژى و كوردۆلۆجى و تیۆرى ئه‌ده‌بى و ڕێبازه‌ ئه‌ده‌بیه‌كان و شێوازى ئه‌ده‌بی)م له‌م ساڵانه‌ى پێشوو له‌ قۆناغى به‌كالۆریۆس گوتۆته‌وه‌. 

   ـ ژماره‌ى كتێبه‌كانم  بریتینه‌ له‌: (په‌نجا) كتێب و پانزه‌ لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى.. ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌.. ئه‌و نووسین و لێكۆلینه‌وانه‌ى وه‌كو كتێب چاپكراون: 38 كتێب.. ئه‌و كاره‌ ئه‌ده‌بی و مێژووییانه‌ى وه‌ریگێڕاون و وه‌كو كتێب بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌: 12 كتێب.. ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌ ئه‌كادیمییانه‌ى له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌: 15 لێكۆلینه‌وه‌.. نامیلكه‌كانى چیرۆك و شیعرى بۆ منداڵان: 4 نامیلكه‌  

یه‌كه‌م: كتێبه‌كانى

  1ـ جوانكارى له‌ ئه‌ده‌بى كوردیدا، لێكۆلینه‌وه‌، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2003.

  2ـ ڕۆژنامه‌گه‌رى منداڵان به‌ زمانى كوردى، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2004. 

 3ـ قۆناغى پێش ڕۆمانسیومى شیعرى كوردى (1851ـ 1921)، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2006.  

4ـ بنه‌ماكانى لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى، لێكۆلینه‌وه‌.. چاپى یه‌كه‌م: چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2007.. چاپى دووه‌م: چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2011. 

 5ـ غه‌مخۆرى منداڵان محه‌مه‌د (درودو سڵاوى خواى له‌سه‌ر)، (به‌سه‌رهاته‌كانى سیره‌)، هه‌ولێر، 2008. 

 6ـ له‌ باره‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردییه‌وه‌ (چوارده‌ لێكۆلینه‌وه‌)، ده‌زگاى موكریانى، هه‌ولێر، 2008.  

7 ـ دارتووه‌كه‌ى به‌رماڵان، كورته‌ چیرۆك بۆ منداڵان، چاپخانه‌ى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2008. 

 8ـ هه‌رمێ لاسووره‌، شیعرى منداڵان، سلێمانى، 2008.  

9ـ ئامۆژگارى گوێدرێژێك، كورته‌ چیرۆك بۆ منداڵان، سلێمانى، 2008. 

 10ـ وانه‌ زێڕینه‌كان .. تێكستى 100 سه‌ربرده‌ى فۆلكلۆرى كوردى، ئاماده‌كردن و لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2008.  

11ـ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى زه‌نبیلفرۆش له‌ ئه‌ده‌بى كوردیدا، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2009.  

12ـ كوردۆلۆجى، به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر سه‌لام ناوخۆش و دكتۆر نه‌ریمان خۆشناو، چاپى یه‌كه‌مى له‌ 2010، تا تشرینى یه‌كه‌مى 2011 هه‌شت جار چاپكراوه‌ته‌وه‌و له‌ مانگى ئه‌یلولى ساڵى 2011 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردوویه‌تییه‌ مه‌نهه‌جى ڕه‌سمى قۆناغه‌كانى چواره‌م و پێنجه‌مى په‌یمانگاكانى كۆمپیوته‌ر و هونه‌ره‌جوانه‌كان و وه‌رزش. 

 13ـ لایه‌نه‌ ڕه‌وانبێژییه‌كان له‌ شیعرى كلاسیكى كوردى به‌ نمونه‌ى حه‌مدى و حاجى قادرى كۆیی، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى حاجى هاشم، ئه‌كادیمیاى كوردى، هه‌ولێر، 2011.  14ـ شێواز و شێوازگه‌رى، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌لات، هه‌ولێر، لێكۆلینه‌وه‌، 2011.

  15ـ گفتوگۆى زانستى، نووسین، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌لات، هه‌ولێر، 2011. 

 16ـ مریشكه‌ به‌هه‌ڵه‌چووه‌كه‌، كورته‌ چیرۆك بۆ منداڵان، چاپخانه‌ى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر،  2011. 

 17ـ هه‌قایه‌ت و قسه‌خۆشه‌كانى باوكم، چاپخانه‌ى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2012.

  18ـ كوردناسى، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى مناره‌، هه‌ولێر، 2012.  

19ـ شارستانیه‌تى كورد، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى مناره‌، هه‌ولێر، 2012.

  20ـ شێواز، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى مناره‌، هه‌ولێر، 2012. 

 21ـ جوانكارى شیعرى كلاسیكى كوردى، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى هێڤی، هه‌ولێر، 2012. 

 22ـ جوانكارى شیعرى نوێى كوردى، لێكۆلینه‌وه‌، چاپخانه‌ى هێڤی، هه‌ولێر، 2012.  23ـ كڵاوى بابردوو، تێكستى ئه‌ده‌بى میلله‌تان، یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد ـ مه‌ڵبه‌ندى گشتى، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2013. 

 24ـ كۆوانه‌كانى ڕه‌وانبێژى، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2013.  

25ـ فه‌رهه‌نگى ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیرى، ده‌زگاى ته‌فسیر ـ هه‌ولێر، چاپى: ئه‌نقه‌ره‌ ـ توركیا، 2016.  

26ـ ئه‌ڵڵاى تاكى بێشه‌ریك، چاپخانه‌ى هێڤى، هه‌ولێر، 2017. 

 27ـ ده‌قى ئه‌ده‌بى، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، 2017. 

 28ـ كوردۆلۆژى، چاپخانه‌ى هێڤى، هه‌ولێر، 2018.  

29ـ ئه‌ڵڵا به‌ تۆ دڵخۆشین وه‌ڵڵا، ، چاپخانه‌ى هێڤى، هه‌ولێر، 2018.  

30ـ هونه‌ره‌كانى ڕه‌وانبێژى كوردى، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2018..

  31ـ عه‌بدوڵڵا ئاگرین ـ داستانى وه‌لیه‌كى دیكه‌ بۆ شه‌مه‌كه‌ى خۆى ـ، چاپى ئێران، 2019. 

 32ـ ڤواهر بلاغیه‌ فی قصص الدكتوره‌ سنا‌و شعلان، دار الرنیم للگباعه‌ والنشر، عمان ـ أردن، 2019.  

33ـ كۆمه‌ڵگه‌ى ئاشتى و خۆشه‌ویستى، ده‌زگاى نارین، چاپى ئێران، 2019. 

 34ـ هه‌میشه‌ به‌هێزبه‌،  نووسینى: دیمى لۆڤاتۆ، وه‌رگێڕان و له‌سه‌رنووسینى: ئیدریس عه‌بدوڵڵا، ده‌زگاى نارین، چاپى ئێران، 2019.  

35ـ دیوانى خۆشه‌ویستى، كۆمه‌ڵه‌ شیعر، ناوه‌ندى سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، سلێمانى، 2020.  

36ـ زمان و شێواز، لێكۆلینه‌وه‌، ناوه‌ندى سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، سلێمانى، 2020.  

37ـ شێوازه‌كانى ئه‌ده‌ب و ئاخاوتن، لێكۆلینه‌وه‌، ناوه‌ندى سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، سلێمانى، 2020.

  38ـ پێغه‌مبه‌رى ئاشتى و خۆشه‌ویستى، سیره‌، ده‌زگاى نارین، هه‌ولێر، 2020.          دووه‌م: ئه‌و كتێبانه‌ى وه‌ریگێڕاون  

39ـ پێشه‌واى گه‌وره‌، كورته‌ چیرۆك، وه‌رگێڕان، 2000.  

40ـ ژنه‌ نانفرۆشه‌كه‌، ڕۆمان بۆ مێردمنداڵان، وه‌رگێڕان، 2004. 

 41ـ كوردو سه‌لجوقییه‌كان (لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانیان)، نامه‌ى دكتۆراى دكتۆره‌ نیشتمان به‌شیر خه‌لیل، له‌ به‌شى مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌ هه‌ولێر، وه‌رگێڕان، 2006. 

 42ـ بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ت باشتر و وردتر بێت، وه‌رگێڕان، 2005.  

43ـ گه‌نجینه‌، ڕۆمان بۆ مێردمنداڵان، وه‌رگێڕان، 2006. 

 44ـ كلتورى كوردى له‌ دانراوى ئیتالییه‌كاندا له‌ سه‌ده‌كانى (13تا 19)، وه‌رگێڕان، 2008.

  45ـ هۆز و ده‌سه‌ڵاته‌ هۆزه‌كییه‌ كوردییه‌كانى چاخى ناوه‌ڕاست، وه‌رگێڕان، 2010.  46ـ شۆڕشى ژنان، ڕۆمان، وه‌رگێڕان، 2011.  47ـ هه‌قایه‌ت و ئه‌فسانه‌ى میلله‌تان، تێكستى میللى و فۆلكلۆرى، ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان، 2011.  

48ـ بوكى پاشاى، هه‌قایه‌ت و ئه‌فسانه‌ى میلله‌تان، چاپخانه‌ى ڕۆشنبیرى، هه‌ولێر، وه‌رگێڕان، 2016.  

49ـ ڕۆمانى ئه‌و خه‌ونه‌ى بوو به‌ ڕاستى، نووسینى صالح گوڵه‌ن، وه‌رگێڕانى: ئیدریس عه‌بدوڵڵا، ده‌زگاى ته‌فسیر، چاپ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ـ توركیا، وه‌رگێڕان،  2017.  

50ـ بانگه‌وازى ئیسلامى و ژیانى كۆچه‌رى، نامه‌ى دكتۆراى دكتۆره‌: شه‌هله‌ بوڕهان خه‌یات، كه‌ پێشكه‌شى به‌شى مێژووى زانكۆى موصلى كردووه‌،ده‌زگاى نارین، هه‌ولێر، وه‌رگێڕان،  2019.    

سێیه‌م: لێكۆلینه‌وه‌ ئه‌كادیمییه‌كانى

  1ـ به‌یت و تیۆره‌كانى هۆنینه‌وه‌ى به‌یت له‌ ئه‌ده‌بیاتى میللى كوردیدا، گۆڤارى ئه‌كادیمى، ژماره‌ (5)ى 2007. 

 2ـ هه‌ندێ هونه‌رى جوانكارى له‌ شیعرى پیره‌مێرددا، گۆڤارى ئه‌كادیمى، ژماره‌ (6)ى 2007. 

 3ـ داستان له‌ ئه‌ده‌بى كوردیدا، گۆڤارى ئه‌كادیمى، ژماره‌ (7)ى 2007. 

 4ـ خدرى زینده‌ له‌ نێوان ئاین و ئه‌ده‌بدا، گۆڤارى ئه‌كادیمى، ژماره‌ (20)ى 2011. 

 5ـ لادانى واتایی له‌ ناڵه‌ى جودایی هێمنى موكریانیدا، گۆڤارى زانكۆ، ژماره‌ 50. 

 6ـ واقیعى زمانى كوردى له‌ نێوان مردنى زمان و پێوه‌ره‌كانى زمانى زیندوو، گۆڤارى ئه‌كادیمیا، ژماره‌: 22،  2012.  

7ـ لادانى دارشتن له‌ دیوانى دیارى مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیی، گۆڤارى زانكۆى نه‌ورۆز، ژماره‌ (1)، 2012. 

 8ـ بنه‌ما به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى شێواز، گۆڤارى زانكۆى كۆیه‌، ژماره‌ (23)، حوزه‌یرانى 2012.  

9ـ (شیعرییه‌تى لادان) له‌ شیعره‌كانى (په‌ڕتۆى هه‌كارى)دا شێوازو هۆكاره‌كانى، گۆڤارى زانكۆى دهۆك، به‌رگى 16، ژماره‌ 12ى ساڵى 2013.

  10ـ بنیاتى زمان و هزر له‌ غه‌زه‌لى (شه‌و)ى (ئاوات)دا، توێژینه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رى ـ ڕه‌وانبێژییه‌، گۆڤارى زانكۆى كه‌ركوك. 

 11ـ بنیاتى بیر و به‌لاغه‌ت و مۆسیقا له‌ تێكستى (مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى مامه‌ یاره‌)ى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا، توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌لاغى ـ هونه‌ری ـ شیكارییه‌، گۆڤارى زانكۆى ڕاپه‌ڕین.  12ـ قه‌سیده‌ى (ده‌ستم دامێنت ئه‌ى میلله‌ت)ى (ئه‌حمه‌د هه‌ردى) له‌ لایه‌نى ڕه‌وانبێژییه‌وه‌،  گۆڤارى زانكۆى كۆیه‌.  

13ـ ڕۆڵى خواستنى دركاو له‌ به‌مرۆڤكردنى شته‌كاندا ـ شیعره‌كانى عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف وه‌كو نمونه‌، گۆڤارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.  

14ـ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ندێ به‌هاى ژیارى له‌ ئه‌ده‌بى كوردیدا، په‌سندكراوى كۆنفڕانسى نێو ده‌وڵه‌تى زانكۆى لوبنانى فه‌ڕه‌نسى، كه‌ له‌ 9/5/2018 له‌ هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێت.  

15ـ وێنه‌ى ڕه‌وانبێژى له‌ شیعرى موفتى پێنجوێنى دا، په‌سندكراوى كۆنفرانسى موفتى پێنجوێنى، كه‌ له‌ 22/8/2018 له‌وێ پێشكه‌شكرا.