Biography

  • لە ساڵی (١٩٩٦) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵا‌حەدین وەرگرتووە.
  • لە ساڵی (١٩٩٩) بە (یاریدەدەری توێژەر - موعید) لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە .
  • لە ساڵی (٢٠٠٦) بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵا‌حەدین بەدەستهێناوە و هەر لەو ساڵەدا نازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر) ی وەرگرتووە.
  • لە ساڵی (٢٠٠٥-٢٠٠٦) بەرپرسی تۆماری بەیانیان و ئێوارانی کۆلێژی زمان بووە .
  • لە ساڵی (٢٠١٠) بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵا‌حەدین بەدەستهێناوە و هەر لەو ساڵەدا نازناوی زانستی (مامۆستا) ی وەرگرتووە.
  • لە ساڵی (٢٠١٠-٢٠١٣) سەرۆکی بەشی کوردی بووە.
  • لە ساڵی (٢٠٢١) نازناوی زانستی بووەتە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر)
  • جگەلە بابەتی (کوردۆلۆجی) چەندین بابەتی لە قۆناغەکانی بەکالۆریۆس وتۆتەوە ، وەک : (تیۆری ئەدەب ، رێبازە ئەدەبییەکان ، رە‌خنەی تیۆری ، رەخنەی پراکتیکی ، ئەدەبی نوێ ، دەقی ئەدەبی).

دوو کتێبی چاپکراوی هەیە ، کە هەردووکیان نامەی ماستەر و دکتۆرایەتی ، بەم ناونیشانانە : 

     ١- ئیستاتیکای دەقی شیعریی کوردی-کوردستانی عێراق ١٩٥٠-١٩٧٠ ، لە (دەزگای سەردەم ) چاپکراوە .

    ٢- بینای ساتیرا لە کورتەچیرۆکی کوردیدا - کوردستانی عێراق ١٩٧٠-١٩٩٠ ، لە (ئەکادیميای کوردی) چاپکراوە .