Biography

لە ساڵی (1995-1996)چوومەتە بەرخوێندن ،لە ساڵی(2002-2003) قۆناغی سەرەتاییم لە قوتابخانەکانی (هەڵەبجەی شەهید و دەشتی قەراج)لە ناحیەی دارەتوو، سەربەپارێزگای هەولێر تەواوکردووە، لە ساڵی(2004-2005) قۆناغی ناوەندییم لە قوتابخانەی(ناوەندی دارەتووی کوڕان)تەواوکردووە، لەساڵی (2008-2009)قۆناغی ئامادەییم لە قوتابخانەی (ئامادەیی دارەتووی کوڕان) تەواوکردووە.  لە ساڵی(2008-2009)لە زانکۆی سەڵاحەددین،کۆلێژی زمان ، لەبەشی زمانی کوردی وەرگیراوم،لە ساڵی (2011-2012) بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)م لە زمان و ئەدەبی کوردی لە پسپۆڕی (زمان) بە پلەی یەکەم لەهەمان بەش و زانکۆی ناوبراو بە دەستهێناوە،پاشان دوای دووساڵ خزمەت لەکۆلێژی زمان،لەبەشی زمانی کوردی وەک یاریدەدەری توێژەر (معید)کارم کرد. لە ساڵی (2014-2015) لە خوێندنی باڵا(ماستەر) لە زانکۆی سەڵاحەددین ،لەکۆلێژی زمان ،لەبەشی زمانی کوردی ،لە پسپۆڕی (زمان)وەرگیرام و لە ساڵی (2017)بڕوانامەکەم بە دەستهێنا، کە ناونیشانی نامەکە بریتی بوو لە (باڵادەستیی لەزماندا لەڕوانگەی زمانەوانیی کۆمەڵایەتییەوە)، لە ساڵى (2017-2018 ) نازناوى زانستیم بە ناونیشانى (مامۆستای یاریدەدەر) وەرگرت, ئێستاش مامۆستام له‌ به‌شی زمانی كوردی / كۆلێژی زمان، وه‌ هه‌روه‌ها قوتابی دكتۆراشم.