Biography

  له‌15/1/1997 ده‌ست به‌كاربووم لةسةر وةزارةتى ثةروةردة, كۆى گشتى ساڵه‌كانى كه‌وه‌ك مامۆستاى سه‌ره‌تايى خزمه‌تم كردووه‌ ده‌كاته‌ نزيكه‌ى حه‌وت ساڵ , تا له‌ساڵى 2004-2005 وه‌ك مامۆستاى مۆڵه‌ت پێدراو له‌كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى / به‌شى زمانى كوردى وه‌رگيرام قۆناغه‌كانى كۆلێژم به‌سه‌ركه‌وتوويى بڕى و له‌ساڵى 2007-2008 به‌پله‌ى دووه‌مى به‌ش كۆلێژم ته‌واو كرد و له‌ساڵى 2008-2009 وه‌ك توێژه‌ر (معيد) له‌كۆلێژ ده‌ست به‌كاربوومه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ خزمه‌تم كرد , تا ئه‌و كاته‌ى هه‌لى ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا/ ماسته‌رم  له‌ساڵى 2012-2013 بۆ ڕه‌خسا و به‌سه‌ركه‌وتوويى ته‌واومكرد و له‌4/2/2015 بڕوانامه‌ى ماسته‌رم له‌ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه‌ى زمانى كوردى به‌ده‌ستهێنا و له‌31/3/2015 نازناوى زانستيم وه‌رگرت, ئێستاش وه‌كو مامۆستاى ياريده‌ده‌ر له‌به‌شى باخچه‌ى منداڵانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى / زانكۆى سه‌لاحه‌ددين ده‌ست به‌كارم.